نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد كە كرایە سەر ماڵی هاووڵاتیەكی گوندی زەرگەزەویی لە سنوری پارێزگای هەولێرو لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، ئەم هێرشانە بە هیچ شێوەیەك قبوڵكراو نین و بە تەواوی رەتكراوەن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، پێویستە حكومەتی فیدراڵی عیراق ئەرك و بەرپرسیاریەتی خۆی جێبەجێ بكات بۆ رێگریكردن لەم تاوان و هێرشە تیرۆرستییانەو چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵكی سڤیل و بێتاوانی هەرێمی كوردستان دوبارە نەبنەوە.