وەزارەتی پێشمەرگە: بەرپرسیارێتی بۆردومانەكان لە ئەستۆی ئێران و گروپە چەكدارەكانی عیراقە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە كە لەلایەن گروپە تیرۆرستیە لە یاسا دەرچوەكانەوە ئاڕاستە كرابون، هێرش كرایە سەر بارەگایەكی هێزی پێشمەرگە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، هەروەها لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو كە لەئێرانەوە ئاڕاستەی سنوری هەولێر كرابون ماڵی پێشمەرگەیەك بەئامانج گیرا كە خۆی و هاوسەرەكەی شەهید بون.
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، ئەم دەستدرێژیان، بەردەوامی ئەو زنجیرە هێرشە تێكدەرانەیەیە كە دەكرێنە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەو ناوچە نیشتەجێبوەكانی هەرێمی كوردستان، دوپاتی دەكەنەوە كە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت، جارێكی تر بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەنە ئەستۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە چەكدارە لە یاسا دەرچوەكانی عیراق.
ئاماژەشیكردوە، لەسەر فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق پێویستە ئەركە یاسایی و ئەمنی و دەستورییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و سنورێك بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group