نەوا-
لەشاری ئیستانبوڵ و لەبەردەم باڵەخانەكانی یاپی كرێدی پڵازا لەلایەن سێ چەكدارەوە هێرشێك ئەنجامدراو مستەفا چیفتچی وەزیری ناوخۆی توركیا لەوبارەیەوە رایگەیاند، سێ چەكدارەكە روبەڕوی پۆلیس بونەتەوەو هەرسێكیان كوژراون، دوو پۆلیسیش بە سوكی بریندار بون.
چیفتچی وتیشی: ناسنامەی هێرشبەرەكان دەستنیشانكراون دەركەوتون كە ئەو كەسانە بە ئۆتۆمبێلی كرێ لە ئیزمیتەوە هاتونەتە ئیستانبوڵ، یەكێكیان پەیوەندی بەڕێكخراوێكەوە هەیە كە ئایین دەقۆزێتەوە، دووانیشیان بران كە یەكێكیان بە ماددەی هۆشبەر تۆمەتبار بوە.