وەزارەتی دەرەوەی كوێت ئیدانەی هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی كوێت رایگەیاندوە: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەن كە ئێران و بریكارەكانی بە درۆن كردویانەتە سەر چەند دامەزراوەیەكی گرنگی وڵاتەكەیان.
 وەزارەتی دەرەوەی كوێت ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم هێرشانە پێشێلكارییەكی رونی سەروەریی كوێت و یاسا نێودەوڵەتییەكانە، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییانەی كە لەم دواییانەدا بونە هۆی راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group