نەوا-
موجتەبا خامەنەیی رابەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێكدا رایگەیاند، وڵاتەكەیان ئیدارەی گەرووی هورمز دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی نوێ و دەستبەرداری مافەكانی نابێت، گەلەكەشیا لە مەیدانەكەدا بە سەركەوتویی دەركەوتوە.
خامنەیی راشیگەیاندوە، ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت دەریشكەوتوە كە ئێران دەسەڵاتێكی گەورەی هەیە، نابێ وا بیر بكرێتەوە كە راگەیاندنی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بە واتای دەستبەرداربونی گەل دێت لە گۆڕەپانەكەدا.