نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ئێران كرد دەستبەجێ وەرگرتنی باج و رسومات لەو كەشتییە نەوتهەڵگرانە رابگرێت كە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
ترەمپ بڵاویكردوەتەوە: هەندێك راپۆرت هەن باس لەوە دەكەن كە ئێران باج لەو كەشتییە نەوتهەڵگرانە وەردەگرێت كە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، باشتر وایە ئەو كارە نەكات.
ترەمپ راشیگەیاندوە: ئەگەر ئێران باج لە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان وەردەگرێت، پێویستە دەستبەجێ دەست لەو كارە هەڵگرێت و چیتر باج وەرنەگرێت.