ئەمرۆ دانوستانی هەردوو شاندی ئەمریكا و ئێران لە پایتەختی پاكستان دەستپێدەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لە ئەمریكا و ئێران كرد هەوڵێكی راستەقینە بدەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ ململانێكان.
هەروەها، ستیفان دوجاریك وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، پێویستە هەردوولا گفتوگۆكانی پاكستان وەك دەرفەتێك بەكاربهێنن بۆ مامەڵەكردن بە نیازپاكی، بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی هەمیشەیی و گشتگیر كە ئامانج لێی هێوركردنەوەی گرژییەكان و رێگریكردن بێت لە گەڕانەوە بۆ كردەوە دوژمنكارییەكان.
ئەمە لە كاتێكدایە، جەی دی فانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكات، لە بەرامبەردا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group