ژمارەی كوژراوانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بۆ دوو هەزار كەس بەرزبۆتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ژمارەی كوژراوانی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بۆ هەزار و 953 كەس بەرزبۆتەوە، هەروەها شەش هەزار و 303 كەسیش بریندارن، لەكاتێكدا كە لابردنی پاشماوەی باڵەخانە و بیناكان بۆ دەرهێنانەوەی كوژراو و بێسەروشوێنەكان بەردەوامە. بەگوێرەی ئاژانسی روسیا تودەی، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانییان كردە سەر شاری نەباتیە و هێرشێكی دیكەش ڕێگای سەرەكی زیفتایان لە باشوری لوبنان ئەنجامدا.
دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی لوبنان ماتەمینی بۆ كوژرانی 13 ئەندامی خۆی بڵاوكردەوە كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی نیشتمانی خۆیاندا كوژران، ئەمەش لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل كە بینای حكومەتی نەباتیەیان كردە ئامانج لە باشوری لوبنان.
هەرەها، وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە دوایین ئاماری خۆیدا ڕایگەیاند، ژمارەی كوژراوان بۆ هەزار و 953 كەس بەرزبونەتەوە، هەروەها شەش هەزار و 303 كەسی دیكەش بریندارن.