نەوا-
كەشناسی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت كەشی ئەمڕۆ یەكشەممە، 12-4، بە گشتی باران بێت و كەش و هەوا ناسەقامگیر بێت، ئاماژەی بەوەشدا، باران سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنووریەكان و قەزاو ناحیەكان و ئیدارەی زاخۆ و بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات.
كەشناسیی ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر كاریگەری ئەم شەپۆلە سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی و ئیدارەی راپەڕین و سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و سنووری پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.
هەروەها، كەشناسیی هەرێم پێشبینی كەشی سبەی دووشەممە، 13-4 بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەكان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیاكانی ناوچە شاخاوییەكان هەیە، هەروەها، پێشبینی ئەگەری نمە بارانی كەم بۆ سەنتەری پارێزگاكان هەیە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی.
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی