نەوا-
عومەر چەلیك وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكپارتی) رایگەیاند، هێرشكردنە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاساییەو ئەوان لە هەوڵدان دانوستانەكانی ئاشتی لە پاكستان تێك بدەن.
چەلیك وتیشی: كورد لەعیراق و ئێران بەوپەڕی هەستیارییەوە جوڵانەوەو بەهیچ شێوەیەك نەچونە پاڵ ئیسرائیل، هەروەها نەچونە ناو ئەو نەخشەڕێگە شەیتانییەی كە دەیانگوت بۆردومانی دەكەن و ئێوەش راپەڕن، كوردەكان ئەوان لە بەری راستی مێژودا وەستان و بۆچونی راست و گونجاویان دەربڕی.
عومەر چەلیك وتیشی، ئیسرائیل بەو زەینە ژەهراوییە كەڵك لەو قسەكانەیان وەردەگرن كە لەبارەی كۆمەڵكوژی كورد لە توركیا بەكاریدەهێنن، بۆچونەكانی ناتانیاهو داننانە بەوەی كە قۆناغی داهاتوی ئاشتی لە توركیا دژی پلانی ئیسرائیلە لە ناوچەكەدا.