وتەبێژی گەشتوگوزار: ئامانجمانە لەهەر چوار وەرزی ساڵدا گەشتیاران روو لە هەرێم بكەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان لەبارترین ناوچەیە بۆ گەشتیاران، پلانیان هەیە لە ڕێگەی چەندین كۆڕبەندو هەماهەنگی لەگەڵ 600 كۆمپانیای گەشتیاریی كەرتی گەشتوگوزار زیاتر ببوژێننەوە.
وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم راشیگەیاندوە، سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ قۆناغی دوای ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، چەندین كۆڕبەندو كۆبونەوە بۆ گێڕانەوەی گەشتیاران بەڕێوە دەچن، چونكە بەراورد بە وڵاتانی ناوچەكە رەوشی هەرێمی كوردستان زۆر لەبارترو ئارامترە بۆ گەشتیاران.
وتیشی، لەساڵانی رابردوشدا ژمارەیەكی زۆری پڕۆژە جێبەجێكراون كە كاریگەرییان لەسەر ژێرخانی گەشتوگوزار هەبوە، ئامانجیش ئەوەیە لە هەر چوار وەرزی ساڵدا گەشتیاران روو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group