ئاوارەكانی عەفرین دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی پەنابەرانی عەفرین و شەهباوە زانیاری نوێیان سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ عەفرین بڵاوكردوەتەوەو رایگەیاندوە، بە هەزاران ئاوارە كە لە عەفرین و ناوچەكانی دەوروبەری ئاوارەبون لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
راشگەیەنراوە كە لەچوارچێوەی رێككەوتنی 29ی كانونی دووەم لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)و حكومەتی كاتیی دیمەشق تائێستا دوو گروپ لە ئاوارەكانی عەفرین گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان، لە گروپی یەكەم 400 خێزان و لە دووەمیش 200 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ عەفرین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group