بەغدا وەرگرتنی نزیكەی 300 هەزار تۆن گەنمی بۆ هەرێم دیاریكردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
زێدە محەمەد بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت، بەغدا تەنها وەرگرتنی 292 هەزار تۆن گەنمی بۆ ئەمساڵی هەرێم دیاریكردوە ئەمەش فێڵكردنە لە مافی جوتیاران، بەغدا بەو كارەی دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
رایگەیاندوە، عیراق بۆ ئەمساڵ سەرباری بارانی زۆر تەنها 292 هەزار تۆن گەنمی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكردوە لەكاتێكدا پارساڵ كە وشكەساڵی بو 400 هەزار تۆن وەرگیرا بۆیە ئێمە بەمە رازی نین و هیچ كۆنوسێكمان ئیمزا نەكردوە.
زێدە محەمەد ئاماژەی بەوەشكردوە، بەغدا ساڵانە بەمەبەستی فێڵكردن بڕێكی كەم بۆ هەرێم دیاری دەكات بەڵام بۆ پارێزگاكانی دیكەی عیراق بڕەكە كراوەیە، ساڵی رابردو باسیان لەوە كرد كە سێ ملیۆن  و 600 هەزار تۆن وەردەگرن، بەڵام لە كۆتاییدا 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆنیان وەرگرت، دیارە دەیانەوێت تەنها بڕیارەكان لەسەر هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group