نەوا-
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غاز لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەچەند رۆژی داهاتودا رۆژانە 160 تۆن غاز دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی.
كۆچەر تاهیر سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غاز لەسلێمانی رایگەیاندوە، دەیانەوێت بەسێ رۆژ، رۆژانە 80 بۆ 90 هەزار بوتڵ غاز بخەنەڕوو، ئەمەش بۆ پڕكردنەوەی خواستی هاوڵاتیانەو رۆژانی دیكەش هەوڵدەدەن 17 بۆ 20 هەزار بتڵ غاز دابین بكەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غاز لەسلێمانی راشیگەیاندوە، ساڵی رابردو ئەمكاتانە رۆژانە نزیكەی 115 تۆن غازیان بەدەستدەگەیشت، بەڵام بۆ ماوەی چوار رۆژە، رۆژانە نزیكەی 140 تۆن غاز دەگاتە دەستیان و لە چەند رۆژی داهاتو بڕەكە دەگاتە 160 تۆن، بەمەش دەتوانن بڵێن قەیرانی غاز كۆتاییهاتوە.