بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی: بەشەخۆراك لە كۆگاكاندا كەمنەبوەتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایگەیاندوە: لەگەڵ ئەوەی لەماوەی رابردودا سەبەتە خۆراكی یەكەمی مانگی ئازاری ئەمساڵی دابەشكرا، لەئێستادا بەردەوامن لەدابەشكردنی سەبەتە خۆراكی دوەمی مانگی ئازار.
بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی بۆ سایتی فەرمی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردوە، دەنگۆی كەمبونەوەی دابەشكردنی بەشە خۆران هیچ بنەمایەكی راستیی نییەو كۆگاكانیان بەشەخۆراكی چەند مانگێكی تێدایە سەرجەم ئەو خۆراكانەی رابردو دابەشكراون لەئێستاشدا بەردەوامن لەدابەشكردن و كەمنەبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group