كەشناسی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین كۆتای هات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەكەمان كردبوو كۆتایی هاتووە.
بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ، سەرەڕای كۆتایی هاتنی شەپۆلی توندی باران بارین، نمەباران لە شوێنە جیاجیاكان بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمرۆ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بەراوردە بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  و نمەباران بە شێوەی تاوەباران بەردەوامی دەبێت و لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ئەگەری باران بارینی بەهاری زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەكانی تر.
 سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوارشەممەوە، كەشناسی دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە و پلەكانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ كەمێك بەرز دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group