سەرەتای مانگی داهاتو یەكەم كاروانی حاجیان بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەكەوێت
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ 5 هەزارو 120 هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە سعودیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، رۆژی 6/5 یەكەم كاروان لە هەولێرەوە بەڕێدەكەوێت و تاوەكو 10ی ئایار سەرجەم كاروانەكان بەڕێدەكەون.
وتیشی، زۆرینەی پاسەكان لەعیراقەوە دابینكراون سەرجەمیشیان پشكنینیان بۆ كراوەو لە پشكنین دەرچون، هەر حاجییەكیش دوو كورسی هەیە لە پاسەكاندا، هەروەها خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابیندەكرێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان باسی لەوەشكردوە، ئەمساڵ ئەو كەسانەی دەچنە حەج بڕی دوو هەزار دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێ دەدرێت و هەفتەی داهاتو دەتوانن لە بانك پارەكە لە وەربگرن.