شەپۆلێكی تەرزەبارینی بەهێز روو لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەفتەی داهاتوو بەتایبەت رۆژانب یەكشەمەو دووشەمە 27/4 ئەگەری دروستبونەوەی ئەو جۆرە تاوە باران و تەرزەیە دەبێتەوە لەهەندێ شوێندا كە لەناوچەكانی دەڤەری راپەرین رویدا.
راشیگەیاندوە، وەك دیارە ئەمجارە ئەگەرەكان زیاتر بۆ ناوچەكانی گەرمیان و سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجەن مەرج نیە لەهەمو شوێنەكانی ئەم ناوچانە روبدات، بەڵام ئەگەر هەیە لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا لەوانەیە بەهێزتریش بێت لەوەی پێشتر بینراوە، بەگشتی ئەو تاوە تەرزەو بارانانە هێندە بەهێزن لە كەمتر لە كاتژمێرێكدا زۆركات 30 ملم تا 60 ملم بارانی لێدەبارێت كە ئەم دیاردەیە وەك تەقینەوەی باران و تەرزە وایە.