وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمرۆ هاوكاریی دارایی مانگی ئاداری هاوپەیمانان دابەش دەكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمرۆ هاوكاریی دارایی مانگی ئاداری هاوپەیمانان بۆ هیزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئادار (3) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاریی سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان كراون بۆ ئەم مەبەستە و ئەمڕۆ یەكشەممە، 26ـی نیسانی 2026، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
مانگانە هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرپەرشتیی ئەمریكا بڕێك پارە وەكوو هاوكاری دارایی دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە دواتر بەسەر لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group