نەوا-
ئەنجومەن حسێن وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: لەناو سنوری شارەوانی سلێمانیدا 472 كیلۆمەتر شەقام هەیە بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی ئەمساڵ باریوە بەشێك لەشەقامەكان خراپ بون، بۆیە دەستكراوە بە نوێكردنەوەی شەقامەكان و بە سێ قۆناغ هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندوە: لە هەفتەی رابردودا قۆناغی یەكەمی هەڵمەتەكە كە خۆی لە پڕكردنەوەو چاككردنی چاڵ و شەقامەكاندا دەبینیەوە كۆتاییهات و لە ئێستادا لە قۆناغی دوەمی هەڵمەتەكەدان كە خۆی لە قیرتاوكردن و چاكردنەوەی شەقامەكاندا دەبینێتەوە.
وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی باسیلەوەشكردوە، لەئایندەیەكی نزیكدا قۆناغی سێیەم كە خۆی لە دروستكردنی شەقامی نوێ و بەرزە پردەكاندا دەبینێتەوە دەستپێدەكات.