سێ برینداری روداوەكەی كەركوك رەوانەی توركیا دەكرێن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی لە روداوی هاتوچۆكەی شاری كەركوك كە بەسەختی برینداربون لەتوركیا چارەسەر دەكرێن.
سەمعان راشیگەیاند، بەهۆی روداوەكەوە حەوت كەس گیانیانلەدەستداوەو 23 كەسی دیكەش برینداربون لەوانەش برینی سیانیان سەختەو بۆ چارەسەر رەوانەی توركیا دەكرێن.
پارێزگاری كەركوك ئەوەشی خستوەتەڕوو كە بەهۆی روداوەكەوە لەكەركوك ماتەمینی گشتییان راگەیاندوە، هەروەها بۆ رێگرییكردن لە روداوی هاوشێوە لە كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی تا 12ی نیوەشەو هاتنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە گەورەكان بۆ ناوەندی شارەكە قەدەغە كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group