نەوا-
بۆ تێكشكاندنی گەمارۆ دەریاییەكان و كەمكردنەوەی كاریگەریی قەیرانە سەربازییەكانی ناوچەكە، پاكستان شەش رێڕەوی نوێی وشكانی بەڕوی ئێراندا كردەوە.
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، پاكستان شەش رێڕەوی نوێی وشكانی بەڕوی ئێراندا كردوەتەوە ئەمەش بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی گەرووی هورمزە، ئەو دەروازانەی نێوان هەردوو وڵات توانای گواستنەوەی كاڵای نێوان هەردوو وڵاتی چەند هێندە زیاد كردوە و ئەم رێڕەوانە دەبنە هۆی بەستنەوەی راستەوخۆی بەندەرەكان بە تۆڕی رێگاوبانی ناوخۆی ئێرانەوە.