هۆكاری كشانەوەی ئیمارات لە ئۆپیك پڵەس ئاشكرا دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند، دوای ئەوەی ئیمارات بڕیاریداوە لەهاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس بكشێتەوە، روسیا بەهیچ شێوەیەك پلانی نییە لەو رێكخراوە بچێتە دەرەوە.
پێسكۆڤ وتیشی: وڵاتەكەی پابەندە بە هاوپەیمانێتییەكەو پێیانوایە ئەم چوارچێوەیە گرنگە بۆ پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕەكانی نەوتدا.
سەبارەت بەكشانەوەی ئیماراتیش پێسكۆڤ وتی: رێز لە بڕیاری سەروەریی ئیمارات دەگرن، ئەوان دەیانەوێت بەم هەنگاوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان زیاد بكەن بەبێئەوەی پابەندی ئەو بڕە دیاریكراوانە بن كە ئۆپیك پڵەس بۆی دیاریكردون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group