هاتوچۆی هەرێم: شۆفێران دەتوانن بە 30 خولەك مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هاتووچۆی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وردەكاری و رێكارەكان و تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.
بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، هاوڵاتییان دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان مۆڵەتەكە بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشكراوە، بۆ دەرهێنانی مۆڵەتەكە پێویستە هاوڵاتی مۆڵەتی شۆفێری رەسەنی پێبێت لەگەڵ پاسپۆرتی رەسەن و  دوو وێنەی رەنگاو ڕەنگ.
هەروەها هاتووچۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە 3 شێواز و بەپێی ماوەی كارابوونی، بەم رسوماتیانەی خوارەوە دەدرێت بە شۆفێران:
بۆ ماوەی 1 ساڵ: بڕی 60,000 دینار وەردەگیرێت.
بۆ ماوەی 2 ساڵ: بڕی 110,000 دینار وەردەگیرێت.
بۆ ماوەی 3 ساڵ: بڕی 160,000 دینار وەردەگیرێت.
هاتوچۆی هەرێم رونیشیكردەوەن هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوەیەكی خێرا مامەڵەكانیان ئەنجام بدەن، بە جۆرێك تەنیا لە ماوەی 30 خولەكدا مامەڵەكە رایی دەكرێت و مۆڵەتەكە دەدرێتەوە بە شۆفێر

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group