نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەینەوە كە لەبەر رۆشنایی رێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عیراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم و بەهۆی نەبونی چوارچێوەیەكی یاسایی كە ماف و بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیان بپارێزێت، لەبەرئەوەی هیچ كۆمپانیایەك لە بواری دراوە ئەلیكترۆنییەكانی وەك USDT و بازرگانیی فۆڕێكس لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا مۆڵەتی فەرمیی نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكان هەموو جۆرە مامەڵەیەك لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر كەس و گروپێك لەژێر ناوی كۆمپانیادا لەم بوارەدا كار بكات شوێنەكەی دادەخرێت و روبەڕوی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ داواشی لە هاوڵاتیان كردوە بۆ پاراستنی سەرمایەكانیان لەم جۆرە مامەڵانە دور بكەونەوە، هەر كەسێك مافێكی لای ئەو لایەنانە هەیە كە پێشتر ئەم كارانەیان كردوە با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات.