كارئاسانی بۆ حاجیانی هەرێم دەكرێت لە گەشتەكانیان بۆ سعودیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی هەماهەنگی و كارئاسانی بۆ حاجیانی كوردستان وریا بالیسانی سەرپەرشتیاری پرۆسەی حەج لەگەڵ شاندێكی یاوەری لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كۆبونەوە.
لەوبارەیەوە راگەیەنراوە كە لە كۆبونەوەكەدا شێواز و چۆنیەتی گەشتی حاجیان و كارئاسانی تەواو بۆ حاجیان باسی لێوەكراوە، هەروەها پلانێكی تۆكمەو بەرنامەیەكی رێك و پێك دانراوە بۆئەوەی حاجیان بەكەمترین ماندوبون گەشتی ماڵی خودا بكەن.
وا بڕیارە رۆژی 7ی ئایار یەكەم كاروانی حاجیان لە فڕۆكەخانەی هەولێر گەشتی وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بكەن و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا رۆژی 17ی ئایار تەواوی حاجیانی كوردستان بگەنە شاری جەددە لە عەرەبستانی سعودیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group