لە مانگێكدا نزیكەی دوو هەزار هاووڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانیان كردووە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا نزیكەی دوو هەزار هاووڵاتیی لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ نەشتەرگەری و جوانكاری و سووتاوی بینراون چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی ئەو ئامارەی كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە 1 بۆ 30 نیسانی 2026، لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری هەزار و 799 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردووە 250 كەسیان سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و 42 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكارییان كردووە و 507 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
هەر بە گوێرەی ئامارەكە، مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 144 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 1 نەشتەرگەری گەورەی سەرو و 135 نەشتەرگەری گەورە و هەشت نەشتەرگەری ناوەند بووە، هەروەها 154 كەس داخڵ كراون و 32 یان لە بەشی سووتاوی و 122 یان لە بەشی جوانكاری بووە.