نەوا-
ئاگرین عەبدوڵڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، كۆی گشتی بودجەی پڕۆژەی رێگای دووسایدی هەولێر- كۆیە گەیشتوەتە 677 ملیار دینار، ئەمەش دوای ئەوەی بڕی 117 ملیار دیناری دیكە بۆ پڕۆژەكە زیاد كرا بەمەبەستی ئەوەی بە كوالیتییەكی بەرزترو شێوازێكی باشتر جێبەجێ بكرێت.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن باسیلەوەشكردوە، درێژی رێگاكە 48.5 كیلۆمەترەو تائێستا 25٪ی كارەكان تەواو بوەو لەئێستاشدا كاركردن تێیدا خێراتر كراوە.