كۆمپانیای DNOی نەرویجی لە سەرەتای چارەكی یەكەمی ئەم ساڵ دوو بیری نوێیان خستووەتە كار

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ئاشكرایكرد، سەرەتای ئەمساڵیان بە ئاستێكی بەرزی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ دەستپێكردووە و لە سەرەتای چارەكی یەكەمیشدا دوو بیری نوێیان خستووەتە كار.
كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ڕوونیكردووەتەوە، دوای هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی ڕابردوودا، وەك ڕێكارێكی سەلامەتی بڕیاریانداوە بە شێوەیەكی كاتی كارەكانی هەڵكۆڵین و بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم ڕابگرن، دواتر لە 9ی نیسانی 2026ەوە، بەشێوەیەكی سنووردار دەستیان بە كارە مەیدانییەكانیان كردووەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە ئێستادا دەستیان بە نۆژەنكردنەوەی بیرە بەردەستەكان و پرۆسەی هەڵكۆڵینی هەشت بیری دیكە كردووەتەوە كە پێشتر ڕاگەیەندرابوو، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكانی تاوكێ و پێشخابوور، هەركاتێك بارودۆخی ئەمنی و دۆخی بازاڕ ئاسایی ببنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group