بەهۆی خۆراكی بەسەرچوەوە ژمارەیەك ماركێتی رانیە ئاگاداركرانەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی رانیە بڵاویكردەوە، بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەنی گشتی تەندروستی راپەرین و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەردانی چەند ماركێتێكیان كردوە بەمەبەستی پابەند كردنیان بە رێنماییەكان و دەستبەسەرداگرتنی خواردن و خواردنەوەی بەسەرچو و سەوزەو میوەی  ناتەندروست.
ئاماژەی بەوەشكردوە، 8 ماركێت ئاگاداركرانەوە بەهۆی بونی خۆراكی بەسەرچو هەروەها پابەند نەبون بە رێنمایی خۆراكیی و داوایان لێكراوە بایەخی زیاتر بدەن بە پاك راگرتنی بەرهەمەكانیان، ئەو بابەتانەشی كە دەستیان بەسەرداگیراوە بریتین لە بسكیت، سنگی مریشك، بەهارات، بڕوێش، پەتاتەی چەكەرەكراو، پرتەقاڵ و لیمۆ و كێوی كەڕودار، ئاوە تەماتەی قوپاو، نانی پاقلاوە، ماش و نیسك.
قائیمقامیەتی رانیە بە هاوڵاتیانیشی وتوە كە بۆ گەیاندنی سكاڵاو زانیاری لەكاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندییان پێوە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group