نەخۆشی تالاسیمیا لە سلێمانی بەرەو كەمبونەوە دەچێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەبۆنەی رۆژی جیهانی تالاسیمیا، لوقمان خالید بەڕێوبەری سەنتەری تالاسیمیا لە سلێمانی رایگەیاندوە، نەخۆشی تالاسیمیا نەخۆشییەكی بۆماوەییەو تەنها لەناو ئەو كەسانەدا هەیە كە هەڵگری نەخۆشیەكەیان تێدایە.
وتیشی: ساڵانە لەڕۆژی جیهانی تالاسیمیا لەسەرانسەری جیهان چەندین هەڵمەت و چالاكی و سیمینار بۆ توشبوانی ساز دەكرێت، ئەوانیش هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەو  هۆكارو رێككارەكانیان بۆ روندەكرێتەوە. 
بەڕێوبەری سەنتەری تالاسیمیا لەسلێمانی باسیلەوەشكردوە، لەسلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە 1300 توشبو تۆماركراون كەسەردانی سەنتەرەكەیان دەكەن و ساڵبەساڵ رێژەی توشبون لە كەمبونەوەدایە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پشكنینی پێشوەختەی نەخۆشیەكە پێش هاوسەرگیری.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group