وەزارەتی نەوت دۆزینەوەی كێڵگەیەكی نەوتیی راگەیاند

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
وەزارەتی نەوتی عیراق دۆزینەوەی كێڵگەیەكی نەوتی لەنزیك سنوری سعودیە راگەیاند كە یەدەگەكەی بە نزیكەی 900  ملیار بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت.
وەزارەتی نەوتی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت پێشوازیكردوە لە شاندێكی كۆمپانیای زینهوای چینی و لەكۆبونەوەیەكدا باس لە كارەكانی پەرەپێدان بە كێڵگەی نەوتی قەرنەین كراوە كە لەسنوری پارێزگای نەجەف لە نزیك سنوری سعودیە دۆزراوەتەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە بەپێی كارەكانی كۆمپانیا چینییەكە یەدەگی كێڵگە نەوتییەكە 8 ملیارو 800 ملیۆن بەرمیل نەوتە، لەئێستاشدا دەتوانرێت رۆژانە سێ هەزارو 248 بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group