هاوردەكردنی تەماتەو شوتی بۆ ناو هەرێم قەدەغە دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەروەر عەلی سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی رایگەیاندوە: بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی هەمو ساڵێك لەم وەرزەدا هاوردەكردنی تەماتەو شوتی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێم قەدەغە دەكرێت، ئەمەش لەپێناو پاڵپشتیكردنی جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیانە.
راشیگەیاندوە: لە ئێستادا بەرهەمی خۆماڵی گەیشتوەتە ئاستێك كە دەتوانێت پێداویستی بازاڕ پڕ بكاتەوەو جێگەی بەرهەمی دەرەكی بگرێتەوە.
سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە: ناتوانن بڵێن بەهیچ جۆرێك نرخ بەرزنابێتەوە، چونكە لەهەندێك جێگە بەرهەمەكان پێنەگەیشتون و رەنگە كەمێك نرخ بەرزبكاتەوە، بەڵام چاودێری نرخەكان دەكەن و لە ئەگەری زۆر بەرزبونەوەیان داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەن دەرگای هاوردەكردنی ئەو دوو بەرهەمە لە وڵاتانی دەرەوە بكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group