لیژنەی باڵای ئەمنی ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێكی دەركرد

27 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی باڵای ئەمنی ئیدارەی گەرمیان بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەو لێپرسراوانی یەكە ئیدارەییەكان كۆبوەوەو چەند بڕیارێكی دەركرد.
لە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای ئەمنی ئیدارەی گەرمیاندا هاتوە كە  رێگری دەكرێت لە هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت بۆ ئەو مەبەستە دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس و یەكە ئیدارییەكان لە گشت قەزا و ناحیەكان رێكاری پێوست دەگرنەبەر، ئەو كەسانەشی كە فەرمانی دەستگیكردنیان هەیەو تا ئێستا دەستگیرنەكراون، دەستگیر دەكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا رێگە نادەن لەبۆنەكاندا تەقە بكرێت و هەر كەس سەرپێچی بڕیارەكانیان بكات دەستگیری دەكەن.  
لەبەشێكی تری بڕیارەكانی لیژنەی ئەمنی گەرمیاندا هاتوە، ئەو گەنجانەی چەقۆ و كەرەستەكانی شەڕكرندن هەڵدەگرن دەستگیر دەكرێن و دەستیش دەگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلانەی تابلۆیان پێوە نیەو بەبێ مۆڵەت جامیان رەشكردوە، لێپرسینەوەش لەو ماتۆرسكیلانە دەكەن كە بەشێوەی گروپ نمایش دەكەن لە شەقام و شوێنەگشتییەكانداو هاوڵاتیان بێزاردەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group