پارێزگاری نەجەف: بۆ سود وەرگرتن لە ئەزمونی هەرێم هاتوینەتە هەولێر

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند، سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیەو ئامانجیان سود وەرگرتنە لەو پێشكەوتنەی بەدیهاتوە بۆئەوەی ئەزمونی هەرێم لە بوارەكانی كارەبا و خزمەتگوزارییەكان بۆ پارێزگای نەجەف بگوازنەوە.
پارێزگاری نەجەف وتیشی: سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێر بەلایانەوە زۆر گرنگ بوو، زنجیرەیەك كۆبونەوەی گرنگیان ئەنجامداوە، هەولێرو نەجەف پەیوەندییەكی مێژویی و دێرینیان هەیە، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر باسی رێككەوتن و هەماهەنگی زیاتربان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group