سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: زۆربەی وەبەرهێنەرانی هەرێم ناوخۆیین

46 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، پاڵپشتی تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی هەیە تا پڕۆژەی گەورەو ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئاسانكاریی تەواویان بۆ دەكرێت.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی رابردودا چەندین هێرشی ناڕەوا كرایە سەر شارەكانی هەرێم، بەڵام كاری وەبەرهێنەران بەردەوامەو ئەوان كارەكانی خۆیان دەكەن، چونكە هەرێمی كوردستان هەمیشە بۆ وەبەرهێنەران ناوچەیەكی ئارامە.
سەبارەت بە رێژەی پشتبەستن بە سەرمایەی ناوخۆیی محەمەد شوكری رایگەیاندوە، رێژەی 83٪ی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان ناوخۆیین، حكومەت دەیەوێت گروپی وەبەرهێنەران هێزێكی زیاتر دروست بكەن بەتایبەت كارگەی گەورە لەهەمو سێكتەرەكاندا بونیات بنێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group