تامانگی 9 پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كۆتایی دێت

38 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
عیسا عوزێری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتدا تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ كۆتایی دێت.
سوپاسالاری پێشمەرگە راشیگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە توانیویەتی هەشت فیرقە پێكبهێنێت، هەروەها كارەكانی فەرماندەی دەڤەری یەكیش كۆتاییهاتوە، لە ئێستا چاوەڕوانن فیرقەی 10 و فەرماندەی دەڤەری دوو لیستی ناوەكانیان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە بكەن، بەو پێیەش تەواوی پرۆسەكە تامانگی 9ی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group