نەوا-
بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران، موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێكدا رایگەیاند، ئێستا خەڵكی ئێران لە قۆناغێكی مێژویی تایبەتدایە لە بەرامبەر دوو سوپای گەورەی جیهانیدا دەجەنگێت، ئەم دۆخەش ئەركی سەرشانی سەرجەم بەرپرسانی وڵات قورستر دەكات.
خامنەیی ئاماژەی بەوەكردوە، پێویستە یەكگرتویی نێوان خەڵك و دەسەڵات بپارێزرێت و داوا لە بەرپرسانی وڵات دەكات لە رێگەی زیادكردنی خزمەتگوزاریی بەردەوامەوە چارەسەركردنی كێشەو دڵەڕاوكێی دارایی و بژێویی خەڵك بكرێت، راستەوخۆ لەناو جەماوەردا ئامادەبن و بۆ بەرەوپێشچونی وڵات هەنگاو بنێن.