نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی بڵاوكردەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، لەكۆبونەوەیەكدا هەردولا باسیان لە رەوشی عیراق و گفتوگۆ هونەرییەكانی پەیوەست بە دۆسیەكانی دەروازە سنورییەكان و جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆداو كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كردوە، هەروەها تەئكیدیان لەسەر دەستەبەركردنی هەماهەنگی و هاوكاری لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق كردوەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی بابەتە هونەرییەكان و لابردنی ئاستەنگەكانی پەیوەندیدار بە یاساو دەستور.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە عەلی زەیدی پەرۆشی خۆی بۆ چارەسەركردنی سەرجەم بابەتەكان دەربڕیوە كە لەگەڵ بۆچونی حكومەت یەكانگیر بێت لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان بەسەرجەم پێكهاتەكان و هاوبەشانی عیراقەوە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەشیكردوە كە لەلایەن خۆیەوە مەسرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دوپاتكردوەتەوەو تەئكیدی لە چارەسەركردنی ریشەیی لە سەرجەم بابەتە هونەرییەكان كردوە بەپێی دەستور.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group