"سوپای ئیسرائیل لە ئامادەباشیی تەواودایە بۆ هێرش كردنەوە سەر ئێران"

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی، سوپای ئیسرائیل لە ئاستی ئامادەباشیی تەواودایە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەكان لەگەڵ ئێران.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، ئیسرائیل پێی وایە دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران ناگاتە هیچ ئەنجامێكی كۆتایی و ئامادەكارییەكان بەو ئاڕاستەیەن كە هێرشەكە رەنگە لە ماوەی چەند رۆژێكدا روبدات.
ئەم ئامادەكارییانە لە كاتێكدایە ئەو وادە كورتەی كە ترەمپ دیاری كردووە بۆ ئێران بەرەو كۆتای دەچێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشتر رایگەیاندبوو، لە لێواری ئەنجامدانی هێرشێكدا بووە، بەڵام بڕیاریداوە چەند رۆژێكی تر بدات بە هەوڵەكانی نێوەندگیری كە لەلایەن پاكستان و قەتەرەوە سەرپەرشتی دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group