نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی گەڕان و بەدواداچونەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەكۆگایەكدا دەستگیرا بەسەر بڕی نزیكەی 500 كیلۆگرام ماسی براندی (رەحمە)ی هاوردەی وڵاتی ڤێتنام كە هاوردەكردن و فرۆشتنی قەدەغەیە.
لەوبارەیەوە دەروێش فەرەج نوێنەری بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاندوە، بەپێی نوسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ بەتەواوی هاوردەكردنی ماسی لە وڵاتی ڤێتنامەوە قەدەغەیە ئەوەش بەهۆی پیسبونی بە كانزای زیانبەخشەوە.
وتوشیەتی: پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن و لەپێناو تەندروستی خۆیان بەهیچ جۆرێك ماسی بەستوی ڤێتنامی نەكڕن، لە هەر ماركێت و كۆگایەكیشدا ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناو دەبرێت سەرباری ئەوەش شوێنەكە سزا دەدرێت.