"ترەمپ هیچ بژاردەیەكی لەبەردەمدا نییە جگە لە قبوڵكردنی داواكارییەكانی ئێران"

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئاژانسی هەواڵی "مێهر" لە زاری عەمید رەزا تەڵاییەوە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێرانەوە رایگەیاندوە، ترەمپ هیچ بژاردەیەكی تری لەبەردەمدا نییە جگە لە قبوڵكردنی داواكارییەكانی گەلی ئێران و داننان بە مافەكانی وڵاتەكەماندا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە گۆڕەپانەكانی جەنگدا بێت یاخود لە دیپلۆماسیدا، دابینكردنی داواكارییەكانی گەلی ئێران تاكە رێگایە بۆ چوونەدەرەوە لەو سێیەمین شەڕەی كە بەسەر دوژمنی ئەمریكی-ئیسرائیلدا سەپێنراوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەكدارەكان باسی لەوەشكرد، پابەندنەبوونی دوژمن بە داواكارییە رەواكانی گەلی ئێرانەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی ترەمپ و ئیسرائیل زیانی گەورەتر و شكستە یەك لەدوای یەكەكانی داهاتوو بچێژن.
هەروەها جەختی كردەوە، ترەمپ دەبێت لەگەڵ قبوڵكردنی پێشنیازەكانی ئێراندا، بیر لە رێگریكردن لە زیان و تێچووی زیاتری بەردەوامیی شەڕەكە بۆ سەر گەلی ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودوڵەتی بكاتەوە.
ئاشكراشیكرد،  پشتگوێخستنی ترەمپ و بێباكیی ئەو بەرانبەر بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا، و پابەندبوونی بە ئیسرائیل و رەفتارە لوتبەرزانەكەی، دەبێتە هۆی نقومبوونی زیاتری ئەمریكا لە زۆنگاوی شەڕدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group