پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان دەستیپێكرد، نەوا دەپرسێت: چۆن توندوتیژی لەنێو خێزان و كۆمەڵگەی كوردیدا بنبڕدەكرێت؟ بەشداربوانی بەرنامەی "پرسی نەوا" لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا باسیان لەوە دەكرد: ئەم كێشەیە بە دروشم چارەسەر ناكرێت، بەڵكو پێویستە باری ئابووری هەرێمی كوردستان چاك بكرێت و بازاڕ چالاك بكرێت و لە پاوەنخوازی رزگاربكرێت، چونكە زۆرێك لە كێشەی خێزانی كوردی پەیوەندی بە باری ئابووریەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group