ڕوناكبیری ئۆرگانی، و كاریگه‌ری به سه‌ر وروژاندنی ڕای گشتی له كۆمه‌ڵدا؟ هه‌ڵوێستی ڕوناكبیر به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی؟ په‌راوێز خستنی ڕوناكبیر، و كاریگه‌ری نه‌گه‌تیفانه‌ی به‌سه‌ر پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا؟ ئه‌م پرسیارانه له یه‌ك كاتدا كۆمه‌ڵێك پرسیاری كۆن و نوێن. كۆنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتریش وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی گرێی خراونه‌ته ڕوو. نوێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا پرسیاری زیندوون و به‌شێوازی جۆراوجۆر مشتومڕیان له‌سه‌ر ده‌كرێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیارانه كۆمه‌ڵك بابه‌تی دیكه ده‌وروژێن، له‌وانه په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆشنبیری و سیاسه‌ت، كه به شێوازی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوكێشه‌یه كراوه. نوسین سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كانی هاوكێشه‌كه‌دا، وا پێویست ده‌كات ئه‌و پرسیارانه‌ی له سه‌ره‌تاوه وروژێنراوه، پێناسه‌ی بۆ بكرێت. ده‌سته‌واژه‌ی ڕوناكبیری ئۆرگانی به شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ له لایه‌ن بیرمه‌ندی چه‌پی ئیتالیانی "ئه‌نتۆنیۆ گرامشی"یه‌وه به‌كار هێنراوه. گرامشی پێی وایه ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی فیكری له كۆمه‌لگادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوو به‌شن. به‌شی یه‌كه‌میان ئه‌و ڕوناكبیره ته‌قلیدیانه‌ن كه سه‌ر له‌نوێ به‌هاكان به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش پیاوانی ئاینی ومامۆستایانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت، وبه‌رپرسه ئیدارییه‌كانن. ئه‌م جۆره ڕوناكبیرانه، نه‌وه له دوای نه‌وه هه‌مان ئه‌رك وكار ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌شی دووه‌میان ئه‌و ڕوناكبیره ئۆرگانییانه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌و چین ودامزراوه بازرگانییانه‌وه وابه‌ستن كه بۆ ڕێكخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، و وه‌ده‌سهێنانی وزه‌ی زیاتر و توانای كۆنتڕوڵ كردنیان، به جۆرێكی نوێ به‌كاریان ده‌هێنن. كاتێك سه‌رمایه‌داری له شوێنێكی دیاریكراودا كاره‌كانی خۆی ڕێك ده‌خات و چالاكییه‌كانی سازده‌دات، پێویستی به شاره‌زایانی بواری پیشه‌سازی، و وه‌به‌رهێنان، و پسپۆری بواری ئابوری سیاسی هه‌یه. له هه‌مان كاته‌دا پێویستیشی به دامه‌زراندی ڕۆشنبیرییه‌كی نوێ و سستمێكی یاسایی نوێ هه‌یه. له‌م حاڵته‌دا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی "معرفه"یه‌كی نوێ دروست ده‌بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه گرامشی پێی وابووه كه هه‌ر كه‌سێك له بوارێك له بواره‌كانی به‌رهامهێنانی "معرفه"دا كار بكات، ئه‌وه ڕوناكبیره. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه نوێیه له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا یه‌ك جه‌مسه‌ری نابێ. واته ده‌سته‌واژه‌ی ڕوناكبیری سنوری په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه‌دارنیش ده‌به‌زێنێت كاتێك ئه‌و ڕوناكبیره هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن وگۆرانكاری ده‌بێت، و بایه‌خ به‌و زیانانه‌ش نادا كه له ئاكامی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یدا دوچاری ده‌بێته‌وه، و ئه‌و ڕوناكبیرانه‌ش كه له قۆناغێكی دیاریكراودا ئۆرگانی سه‌رمایه‌داریی گه‌شه‌سه‌ندووبوون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بازنه‌یه‌كی ته‌قلیدی و سیفه‌تی ڕوناكبیری ئۆرگانی خۆیان له ده‌س ده‌ده‌ن، و ده‌كه‌ونه خانه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ زانیارییه‌كان و تیۆری "معرفه" له ڕوانگه‌ی به‌هاكانی بازاڕ و یاساكانی خستنه ڕوو و داواكردنه‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه هه‌رده‌م ڕوناكبیر بۆ ئه‌وه‌ی مۆركی ئۆرگانی خۆی بپارێزیت، ده‌بێ بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه هه‌موو وزه‌ی داهێنانی خۆی بۆ دژایه‌تی كردنی ده‌سه‌ڵات ته‌رخان بكات. پێم وایه گرنگ ئه‌وه‌یه به چ میتۆدێك له گه‌ڵ یاساكانی په‌ره‌سه‌ندن وگۆرانكاری مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش شوێنه‌واری خۆی له پرۆژه‌ی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه ڕۆشنبیر تا چ ڕاده‌یه‌ك خاوه‌ن عه‌قلیه‌ت وبیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه دوور له سنوری عه‌قلیه‌تی باوی ده‌سه‌ڵات، و به‌جۆرێك دوور له بیانوو هێنانه‌وه ، به پێی میتۆدی گۆرانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌ها مرۆییه‌كان، ڕاست و هه‌ڵه ده‌ست نیشان ده‌كات، و به‌ها ونه‌ریتی مرۆییانه پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ دوور له میتۆدیكی تجریدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته و ڕه‌هه‌نده‌كانی بكه‌ین، و به جۆرێك ڕاسته‌وخۆ كه په‌یوه‌ندی به پێداویستییه‌كانی گۆمه‌لگای خۆمانه‌وه بێت، پێویسته لایه‌نی به‌رامبه‌ری ڕوانكبیر، كه ده‌سه‌ڵاته، به جۆرێك ده‌ستنیشان بكه‌ین كه پێناسه‌كه‌ی له سنوری ته‌سكی ده‌زگا سه‌رخانه‌كان حكومه‌تدا نه‌مێنێته‌وه. كاتێك باس له‌و هاوكێشه‌یه ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕوانكبیر ده‌ست نیشان ده‌كات، مه‌به‌ستمان له ده‌سه‌ڵات هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه كه هیمایه‌كن بۆ خۆسه‌پاندن و سه‌روه‌ری و بریار فه‌رز كردن به سه‌ر چاره‌نووسی تاكه‌كه‌س دوور له ئاره‌زووی خۆی، و كۆنتڕۆڵكردنی عه‌قلی به‌رامبه‌ر، دوور له به‌هاكانی ئازادی ونه‌ریته مرۆییه‌كان. ده‌سه‌ڵات به‌م مانا فراوانه‌ی، ئه‌ركی خۆی به شێوه‌یه‌كی نادیار یان ته‌نها له ڕێگای به‌كارهێنانی داموده‌زگا داپڵوسێنه‌ره‌كانیه‌وه نابینێت، به‌ڵكۆ كۆمه‌ڵێك ڕوناكبیری ته‌قلیدی كه خۆیان به پارێزه‌ری به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیی "وبه‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه" پێناسه ده‌كه‌ن، ئه‌م ئه‌ركه به‌جێده‌گه‌یه‌نن. بوونی ڕووناكبیره ته‌قلیدییه‌كان گرفتێكی مێژووییه، و هۆكاری سه‌ره‌كیی وون بوونی هۆشمه‌ندی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌له‌فییه‌ت به مانا فراوانه‌كه‌ی ئه‌م وشه‌یه، واته نه‌ك ته‌نها له بواری فیكری ئاینیدا، به‌ڵكۆ له فیكری چه‌پ وماركسیه‌تدا زه‌مینه‌ی ئه‌م سه‌له‌فیه‌ته له ئارادا ده‌بێ كاتێك پێوه‌ره‌كان بۆ شیكردنه‌وه و حاڵی‌بوون له دیارده نوێكانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا كه هه‌رده‌م له وه‌رچه‌رخان وگۆرانكاریدان، هه‌مان پێوه‌ره ته‌قلیدییه‌كان بن. ئه‌م حاڵه‌ته تێكرای بواره‌كای ڕوناكبیری ده‌گرێته‌وه، و كاتێك ده‌بێته میتۆدێێكی بیركردنه‌وه بۆ دانانی چاره‌سه‌ره‌كان، و ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كان، ئه‌وا ئه‌و میتۆده له ژیان به‌سه‌ربردن له نێو ده‌قه پیڕۆزه‌كاندا دوور له هه‌ردوو چه‌مكی كات وشوێن، خۆی ده‌بینێته‌وه. له سایه‌ی ڕووناكبیری ته‌قلیدیدا مێژوو داخراوه. گۆرانییه خۆش و پڕ سۆزه‌كان ته‌نها گۆرانییه كۆنه‌كانن.. ته‌نها ڕۆمانه كۆنه‌كان شایه‌نی خوێندنه‌وه‌ن.. ته‌نها شانۆی جاران شانۆ بووه. بلیمه‌ت وزانا گه‌وره‌كان ته‌نها له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و ئیمبراتۆرییه ئاینییه‌كان بوونیان هه‌بوه... ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه و ڕێبازی ڕوناكبیره ته‌قلیدییه‌كان كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بگه‌ن ده‌كرێت، مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و نه‌زۆكی ده‌بات. به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕوناكبیرییه، مانای په‌راوێز خستنی ڕۆڵی ڕوناكبیری ئۆرگانییه، و سنور دانانه بۆ ڕۆڵی تیئۆری "معرفه" وه‌ك پێوه‌رێكی ڕوناكبیری بۆ زانینی ڕاستی مه‌سه‌له‌كان، له ڕێگای ڕه‌نگدانه‌وی واقیع له فیكر و له سایه‌ی بنه‌ما ویاساكانی دیالكتیكدا به‌و مه‌به‌سته‌ی كه وه‌به‌رهێنانی گۆرانكارییه سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پێشخستنی مرۆڤایه‌تی بێت. سیاسه‌تی ده‌سته‌مۆكردنی ڕوناكبیران یه‌كێكه له ڕه‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌و مه‌به‌سته‌ی ڕوناكبیر له به‌رژه‌وه‌ندی پێداویستیه‌كانی ده‌سه‌ڵات بیر بكاته‌وه. هه‌ندێ له ڕوناكبیران بێ ئه‌وه‌ی ده‌سڵاتیش ڕاسته‌خۆ داوای ئه‌وه‌یان لێ بكات، بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وعه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌خوێننه‌وه، و ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌ندێكی دیكه‌یان به ناچاری و له ڕێگای فشاری جۆراوجۆره‌وه وابه‌ستی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن. به‌شێكیش له ڕوناكبیران ڕووبه‌ڕووی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات، له ڕێگای خۆ په‌راوێز خستن، ده‌بنه‌وه. پێم وایه هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆمان، و خه‌مخۆری ڕوانكبیر بۆ دواڕۆژێكی گه‌شه‌دار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، پێویستی به باس كردنی مه‌سه‌له‌كان هه‌یه، وه‌ك خۆی كه هه‌ن، و به جۆرێك خاڵه‌كان له سه‌ر پێته‌كان دابنرێت. له فۆلكلۆری گه‌لاندا ده‌گێڕنه‌وه كه تیمورلنگ كاتێك حوكمڕن ده‌بێت، مه‌لای مه‌شهور بانگ ده‌كات، ولێ‌ی ده‌پرسێ: به چه‌ند ده‌مكریت؟ ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ به سه‌د هه‌زار دینار. تیمورلنگ پێی ده‌ڵی: له‌وه ده‌چێ كابرایه‌كی گه‌وج بیت. من ته‌نها ئه‌و خشڵی پێمه‌وه‌یه نرخی سه‌د هه‌زار دیناره. ملای مشهور پێی ده‌ڵی: منیش هه‌ر پاره‌ی خشڵه‌كه‌م وتووه، چونكه خۆت هێچ نرخێكت نییه!