شاژنی فێمینیزمی عه‌ره‌ب نه‌وال سه‌عداوی بوو
پێشتر له كوردستان، یان باشتر بیڵێم له به‌غدا به كتێبه‌كانی د.نه‌وال سه‌عداوی ئاشنا بووم و ده‌مكڕین له 'شه‌قامی ئه‌لموته‌نه‌بی'، له سله‌یمانی ده‌مخوێنده‌نه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی د.نه‌وال زه‌مه‌نی پێش چونه شاخم بوو، ئه‌وكات زۆر چاوی كردمه‌وه، بۆچوونه‌كانی لیبراڵ و چه‌پ بوو، ئه‌ڵبه‌ت هه‌موو خوێنه‌رێكی ده‌بوایه بیزانیایه كه ئه‌م عه‌ره‌ب بوو نه‌ك كورد.
كه هاتمه به‌ریتانیا وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی، هه‌تا ١٩٩٣ هه‌ر وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ناو دانیشتوانی كوردی له‌نده‌ن ده‌ژیام و كۆبوونه‌وه و كۆرس و كۆنفرانسم ڕێكده‌خست و به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانم ده‌كرد دژ به رژێمی عێراق، به‌تایبه‌تیش له سه‌ر پرسی ژن له هه‌موو كۆڕ و كۆبونه‌وه‌یه‌كی كورد دا دیبه‌یتم ده‌كرد. هه‌موو ئه‌مانه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات له ١٩٩٣ دا، ئه‌وساڵه‌ی كه چومه ناو بازنه‌ی ئه‌كادیمی فه‌لسه‌فه‌وه له زانكۆی له‌نده‌ن.
خویندنه‌وه‌ی د. نه‌وال سه‌عداوی و ئاشنا بوونم پێی و دواتریش ناسینی خۆی و هاوژینه‌كه‌ی د. شه‌ریف حه‌تاته-ی نوسه‌ری دیاری میسر ،له له‌نده‌ن، داوه‌تكردنی من بۆلای خۆیان له‌له‌نده‌ن و دواتریش داوه‌تكردنم بۆ میسر بۆ به‌شداری و قسه‌كردن له 'كۆنگره‌ی گشتی ژنانی وڵاتانی عه‌ره‌ب' له میسر له‌لایه‌ن د. نه‌وال سه‌عداویه‌وه، هه‌مویان پێش ١٩٩٣ یه، واته پێش چونه زانكۆیه له ژیانی مندا.
هه‌تا ئه‌وكاتی، بیركردنه‌وه‌كانی نه‌وال سه‌عداوی پشكۆ بوون له تاریكی‌دا، له تۆنیڵه تاریكه‌كه‌ی گه‌یشتن به ئازادی بۆ ژنان ده‌دره‌وشایه‌وه. له دوای چونه زانكۆمه‌وه ئیتر به زمانی عه‌ره‌بی و فارسی نه‌مخویندۆته‌وه، به زمانی كوردیش زۆر زۆر كه‌مم خویندۆته‌وه ئه‌ویش ڕووكه‌شی بوون ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له كوردستان چی ده‌گوزه‌رێت. هه‌موو خوێندنه‌وه‌م له یه‌كه‌م ڕۆژی چونه زانكۆمه‌وه له ١٩٩٣ دا به‌ته‌واوی به زمانی ئینگلیزیه، له‌به‌ر ئه‌مه نازانم دوای ئه‌و ساڵه چۆن نه‌وال سه‌عداوی بیری كردۆته‌وه و چی نوسیوه، تا چه‌ند گۆڕانكاری به‌سه‌ر بۆچونه‌كانیدا هاتوون.
له ١٩٨٧ دا د. نه‌وال و هاوژینه‌كه‌ی د. شه‌ریف هاتبوون بۆ له‌نده‌ن، منیش تازه بووم له له‌نده‌ن، تازه تێكه‌ڵ ده‌بووم به كۆڕ و سیمیناری ژنه به‌ریتانیه‌كان، ژنه به‌ریتانیه‌كان/ئینگلیزه‌كان كۆڕێكیان بۆ د. نه‌وال ڕێكخستبوو، چووم.
له‌وی به زمانی ئینگلیزی ئه‌دوا و خۆمم پێناساند كه كوردم و ته‌نها یه‌ك پرسیارم لێ‌كرد به‌ڵام دیبه‌یتی زۆری جوڵاند و دیبه‌یتم له‌گه‌ڵ كرد. زۆری پێخۆش بوو كه كوردم به‌تایبه‌تی و ئه‌و دیبه‌یته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. من خۆم وه‌كو عێراقیه‌ك نه‌ناساند، به‌ڵكوو وه‌كو كوردێك خۆم ناساند، ئه‌و به‌مه گه‌شایه‌وه. به‌ڵام كه ڕۆیشتم، د.نه‌وال بانگی كردم به 'سمر' كه بینی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو ئه‌و بانگكردنه، خێرا قسه‌كه‌ی ڕاستكرده‌وه و ووتی: "ئوستازه سمر". ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یر بوو ئه‌وه‌بوو كه ناوه‌كه‌می عه‌ره‌باندبوو، بۆم ڕاستكرده‌وه.
ووتی: "ئه‌مه‌وێت داوه‌تت بكه‌م بۆ نانخواردن له گه‌ڵ من و شه‌ریف له‌و هۆتێله‌ی لێی ده‌مێنینه‌وه"، كارتێكی ده‌رهێنا كه ناو و ئه‌دره‌سی هۆتیله‌كه‌ی له‌سه‌ر بوو به ئینگلیزی، سه‌عات و ڕۆژه‌كه‌ی له‌سه‌ر نوسی به عه‌ره‌بی و ووتی: " ئه‌مه گونجاوه بۆ تۆ؟" من سه‌یری كارته‌كه‌م نه‌كرد و لێم وه‌رگرت.
ووتم: "هه‌موو كاته‌كانم پێشكه‌ش به تۆ ئه‌كه‌م هه‌تا لێره‌یت، له‌وێ ده‌بم به خۆشحاڵیه‌وه." د.شه‌ریف له‌وێ بوو چونكه كۆتایی كۆڕه‌كه بوو، وتی: "منیش پێم خۆشه بێیت و میوانمان بیت ئوستازه ساماڵ". به بزه‌یه‌كه‌وه وای وت، چونكه گوێی لێ‌بوو ناوه‌كه‌مم بۆ د. نه‌وال ڕاستكرده‌وه.
كه ڕۆیشتم دواتر له ماڵه‌وه سه‌یرمكرد كاته‌كه‌ی سه‌عات ١١ی سه‌رله‌به‌یانی بوو، ڕۆژه‌كه‌شی دوو ڕۆژی دواتر بوو. له‌كاتی خۆیدا چووم، هۆتیلێكی ساده بوو نه هه‌رزان و نه گران، له ناوچه‌ی عه‌ره‌به‌كان بوو له له‌نده‌ن. نان خواردنه‌كه‌شمان نانی به‌یانی بوو پێكه‌وه.
ته‌واوی دیبه‌یت و قسه‌كردنه‌كانمان ماوه‌ی هه‌تا لای ئێواره‌ی خایاند واته دوو جاریتریش پێكه‌وه نانمان خوارد ئه‌و ڕۆژه هه‌ر له هۆتێله‌كه. دوو جار میوانیان هات ئه‌و ڕۆژه بۆ هۆتێله‌كه، هه‌ردوكیان ڕۆژنامه‌نوس بوون، هه‌ریه‌كه‌ی نیو سه‌عاتێكیان پێ چوو، زۆر به فه‌رمی بوو قسه‌كردنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان. دواتر كه ئه‌و ڕۆژه هه‌ردوكیانم به‌جی هێشت د. نه‌وال نامه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێكخراوه‌كه‌ی خۆی ده‌رهێنا كه داوه‌تنامه بوو بۆ كۆنگره‌ی ژنانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له میسر‌و ناوی منی له‌سه‌ر نوسی و بانگێشتی كردم له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی خۆی دایه ده‌ستم، پاش ئه‌و د.شه‌ریف وێنه‌یه‌كی خۆی دامێ ووتی :" با كه هاتیت له‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا بمان ناسیته‌وه، چونكه كۆنگره‌كه پڕ ده‌بێت له نوسه‌ری له ئێمه گه‌وره‌تری عه‌ره‌ب، هه‌موو پێیان خۆش ده‌بێت تۆ بناسن". به پێكه‌نینه‌وه ماڵئاواییم لێ‌كردن.
ئه‌ڵبه‌ت نه‌چووم بۆ كۆنگره‌كه، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش ماومه ئه‌و وێنانه و بانگهیشتنه‌كه، هه‌موو ئه‌وانه و ورده‌كاریه‌كانی یه‌ك ڕۆژ دانیشتن و دیبه‌یتكردن و هۆكاری نه‌چوونم بۆ كۆنگره‌كه، له بیره‌وه‌ریه‌كانمدا نوسراوون و له‌كاتی خۆیدا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌مڕۆ زۆر غه‌مبار بووم، به كۆچی دوایی ئه‌م شاژنه‌ی فێمینیزمی وڵاتانی عه‌ره‌بی، د. نه‌وال سه‌عداوی.
شەپۆلەکانی نەوا