دووبارە گەڕاینەوە خاڵی سەرەتا و چوارگۆشەی یەكەم، مەبەستم هەرێم وبەغدایە بەڵێ دووبارە وچەند بارە هەرێم بەغدا، هۆكاری زۆر هەن بۆ ڕێكنەكەوتن و هۆكاری كەمیش هەن بۆ ڕێككەوتن، پێموایە ڕێككەوتن بۆتە مەرامێكی دوورمەودایی ئەجیندایی لایەنە سیاسیەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش ، لایەنە سیاسیەكانی عێراق و بەتایبەتی لایەنە شیعییەكان بەبێ جیاوازی، هەروەك لەم ماوەیە بەڕوونی دەركەوت كە دەوڵەتی قانون و فەتح و نەسر بەئاشكرا لەگەڵ ڕێككەوتنەكە نەبوون لەنێوان بەغداو هەرێمدا و دواتریش لەدواساتدا حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كەلەسەر پشكی سائرونی موقتەدایە بەداواكردنی زێدەی سەرووی بڕی 460 هەزار بەرمیل لەحاڵەتی گەشەكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەرووی ئەم بڕە كە ڕێككەوتنی لەسەركرابوو ڕیسەكەی بەتەواوی كردەوە خوری، ئیتر ڕوون بوویەوە كە شیعەش لەنێوخۆیاندا بەگشتی لەگەڵ ڕێككەوتن نین و لەبەر هەژمووی شەقامیش هیچیان نایانەوێ بچنە ژێر باری ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێمدا، بۆ سائیرونیش لەدوا ساتدا پەشیمان بوونەوە، سەرەڕای بوونی ڕێكەوتنی سیاسی پێشوەختە لەنێوان سەدر و كوردا، هۆكاری تریش هەن پەیوەندی بەململانێی نێوماڵی شیعە هەیە و هەروەها هەژموونی ئیقلیمی لەسەریان. هاوكات هێزە سیاسیەكانی هەرێمیش بەتایبەتی هێزە سەرەكییەكان لەگەڵ ڕێككەوتنی كۆتاییدا نین و نایانەوێ دۆسییەی نەوت وگاز ڕادەستی بەغدا بكەن ئەمیش كۆمەڵێك هۆكاری سیاسی نێوخۆیی و ئیقلیمی وتەنانەت نێودەوڵەتیش هەیە، هەروەها هۆكاری ئابوری ئەمیش نێوخۆیی وئیقلیمی و نێودەوڵەتی، هەرچەندە هەندێ دەنگی جیاوازهەن بەتایبەتی لەزۆنی سەوز و هەروەها بەشێك لە نوێنەرانی كورد لەبەغدا كەتا ئەندازەێكی زۆر لەگەڵ ڕێككەوتنن لەگەڵ بەغدا و كۆتایی هێنانە بەم دۆخە شپرزەیەیی كەلەپەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هەن و هاووڵاتی كوردستان زەرەرمەندی سەرەكی ئەم دۆخەیە. ئەم ڕێككەوتنە ئەگەر جێبەجێش بكرابا قورسبوو جێبەجێ بكرێ، چونكە هەرێم تائەندازەێكی زۆر پەیوەست دەكرا بەجێبەجێ كردنی، ئەم جێبەجێكردنەش جگە لەوەی لەبەرژەوەندی شەخسی و حزبی دا نییە هاوكات بەتێپەڕبوونی ڕۆژگار كەلینی تری لێدەبێتەوە و پرسیاری تر دەورژێ و داوای وەڵامی موقنیع لەسەركردایەتی هەرێم دەركرا، كەبێگومان لەبواری ئابووری وسیاسی جۆرێك لەقۆڵ بادانی تیادا دەبوو ، ئەمەش خاڵێكە بڕیاربەدەستانی هەرێم هەرگیزناچنە ژێربارییەوە، هەروەها بوونی هەڵبژاردن وگۆڕانی حكومەت و هاوكێشە سیاسیەكان هەروەك چاوەڕواندەكرێ لەنەخشەی سیاسی عێراقدا بەشێكی تری لەرزۆكی ئیقرارنەكردنە بەڕێككەوتن، ئەگینا باوەڕناكەم ئەم خاڵەی حەسەن كەعبی سائرون پێشنیاری كردو دوواتریش بووبە داواكاری زۆرینەی شیعە لەناوپەرلەمانی عێراقدا ئەوەندە قورس بێ، چونكە ڕێككەوتنەكە تەنها بۆماوەی ساڵێكە و لەم ساڵە هەڵبژاردن دەكرێ وگۆڕانكاری ڕوودەدات و هاوكات لەماوەیە چ پڕۆژەێكی پێشخستنی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمدا جێبەجێ دەكرێ؟ بێگومان شتێكی ئەوتۆنییە، ئەی بۆ ڕازی نەبوون؟. هێشتا وەڵامەكەمان ماویەتی چونكە ئەم پرسیارە چەندبارە دەبێتەوە لەهەردوو لایەندا بەغدا وهەرێم .. بەغدا لەو قەناعەتن هەرێم لەم ڕێژەیە زێر بەرهەم دەهێنن كە خراوەتە ڕوو 460 هەزار بەرمیل، هەرێمیش خۆی دەزانی كە توانای بەرهەمهێنانی زۆر لەم ڕێژەیە زێترە كەخراوەتە ڕوو، بۆیە جگە لەهۆكارەكانی تر كەباسمانكرد ئەمجارە ژمارە هاتۆتە دەنگ لەنێوان هەرێم و بەغدا، ژمارەش نەشەرم و نەهەڵە قەبوڵ ناكات، بەڵام كە ژمارە ئاوێتەی هاووكێشە سیاسیەكان دەبێت دەبێتە یاریەكی ئەفسوناوی و تێگەیشتن لێانەوە زۆر ئەستەم دەبێت چجای ئەوەی كاری تیادا بەكەی، و بۆیە ئێسستا ئەم دووانە تێكەڵبووینە و ئەوەندە شێواوولێڵە بۆتە یارییەكی ئەفسوناوی و نەهاووڵاتی كورد ونەهاووڵاتی عەرەب تێناگەین بۆ ڕێككنەكەوتن. ساڵانێكی زۆرە یاسایی نەوت وگاز بینەوبەردەی پێدەكرێ و نەهەرێم و نەبەغداش كەسیان خۆیان لێناكەن بەخاوەن، لەكاتێكدا خاڵی سەنتڕاڵی ڕێێككەوتن لەم یاسادایە ،ئەگەر ئەم یاساییە ڕێككەوتنی لەسەر بكرێ و شەرعیەتی پەرلەمان وەربگرێ ئیتر كۆتایی بەم ململانێیەی بوددجە دێ لەنێوان هەرێم وبەغدا كەساڵانە دووبارە دەبێتەوەو ساڵانەش لەسەری ڕێككناكەون، بۆیە ئەگەر جددیەت لەڕێككەوتن هەبووایە سەرەتا لەسەر دەرچوواندنی یاسایی نەوت وگاز ڕێككدەكوتن و كۆتاییان بەم چەلەحانێییەی نێوانیان دەهێنا، نەبوونی ئەم جددیەتە لەهاوپەیمانانیشدا بەدیدەكرێ كەنایانەوێ سەقامگیری لەبواری ئابووریدا هەبێ تا ڕەنگبداتەوە بواری سیاسی و زەمانی وجودی خۆیان و دەستگرتن بەسەر سامانی ئەم ووڵاتە بسەپێنن، چونكە دەتوانن ڕۆڵی كارا ببینن كەنایبینن، بۆیە تاجددیەت لە كۆتایی هێنان بەململانێكان نەیەتە بوون چارەسەریش نایەتە بوون، چارەسەری كۆتاییش ڕێككەوتنە لەسەر یاسایی نەوت وگاز، هەرچەندە وایدەبینم ئەم چارەسەرە ڕۆژ بە ڕۆژ دوور ودوورتردەكەوێتەوە ، بۆیە ئەم پاشەگەردانییە درووستكراوە بەردەوام دەبێ بۆئەوەی ئاوەڕۆكانی بەرژەوەندییەكان هەر بەتەڕی بمێنێتەوە.