چی دكتۆر جەمالی گەورە كرد؟

زانكۆ سەردار

09/09/2018
بەر لەهەرشتێك بەداخەوە ئێمەی كورد قەدەرمان وەها بوو، مرۆڤە باشەكانمان لەدەستداوەو ئەوەشی كە بەباشی ماوەتەوە مرۆڤە بودەڵەكان شاردویانەتەوە، وەك ئەوەی دەبینین كورد پێویستی بە هەركەسێك هەبوبێت خودا بۆ خۆی بردویەتیەوەو دواجار جگە لە كەڵەكە بوونی مەراق و هەست كردن بە هەتیوی هیچ شتێكی دیكە بۆ كورد نەماتەوە. مــن نــامــەوێــت لــەوبــارەیــەوە رۆبچمە نێو ئــەو باسە، بەڵكو قسەكردنی من قسەكردنە لەسەر پیاوێك پێدەچێت دروستبوونەوەی ئەستەم بێت، پیاوێك بەمانای وشە وەك مرۆڤ ژیا و وەك مرۆڤیش ژیانی جێ  هێشت، دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید، فریادرەستی نزیكەی دوو ملیۆن منداڵ لەماوەی كاركردنی  ساڵدا، ئەو كاتێك ژیانی جێهێشت ژیان و رۆح و ئەدكارەكانی 47 سپیتربوون لەو ساتەی تێیدا هاتەدنیاوە، چ شەڕەفمەندیەكە مرۆڤ بتوانێت لەنێو هەرێمێكی شێواودا بەو سپێتیەوە ژیان بكات و ژیان بەڕێبكات، من نامەوێت قسەی باق و بریق بكەم وەك ئەو مەخلوقانە بدوێم كە (مردوو پەرستی زیندوو كوژن)، بەڵكە من هەقیقەتێك لەناخمدایەو دەمەوێت بیڵێم. 

زەمەنی ژیانی پیشەیی دكتۆر جەمال رێك ئەو زەمەنەبوو كە بەشێكی زۆری هاوپیشەكانی سەرگەرمی بازرگانیكردن بوون بە نەخۆشەوە، رێك ئەو سەردەمەبوو تێیدا نەخۆش دەبووە تاقیگە بۆ پزیشك، رێك ئەو سەردەمەبوو كاتێك نەخۆش بۆ تیماری دەردێك سەردانی پزیشك بكات، لەبری چارەسەر دەیانی دەردی دیكەیان بۆ دەدۆزیەوە، رێك ئەو سەردەمەبوو هەر پزیشكە و بۆخۆی خاوەنی دەرمانخانەیەك، یاخود هاوبەشە لەگەڵ دەرمانخانەیەك و بازرگانی دەرمان دەكات، ئاخر چۆن مرۆڤ بتوانێت بێدەنگ بێت لەسەر كەسێك كە تموحی ئەو بەشە زۆرەی لە هاوپیشەكانی خستبێتە ژێر پێیەكانی لەخاتری بە گەورەیی مانەوەی (خۆی، پیشەكەی و مرۆڤایەتی). 

نزیكەی دوو ملیۆن چیرۆكی جیاواز، دوو ملیۆن منداڵ، بەشێكی زۆر خانەوادە، سەربوردەی پیاوێكن كە بەجێهێشتنی ژیانی بووە مایەی پرسە بۆ شارەكەی، ئەوەی دكتۆر جەمالی گەورە كرد؛ راستگۆیی بوو لەگەڵ پیشەكەیدا، ئەوەی دكتۆر جەمالی گەورە كرد، بیركردنەوەی بوو وەك مرۆڤ نەك وەك پزیشكێكی بازرگان، ئەو دەیتوانی باشتر لەهەر پزیشكێك لەو پزیشكانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكەن، چی دەوێت بیكات و پێدەچوو زۆر بەزیادیشەوە بیكردایە و ئەو بەشە پزیشكە بازرگانەش بە شاگرد رانەگرێت، بەڵام نەیكرد، ئەو هاتوو لەبری ئەو بازرگانیە  هەزار وەردەگرێت، ناكرێت 20پێیوتین (كرێكارێك رۆژتا ئێوارە من بۆ چەند دەقەیەك ئەو پارەیەی لێبسەنم)، لەبەر باری بژێوی هاوڵاتیان پسووڵەی بینینی نەخۆش لای ئەو تەنها  پێنج  هەزار دینار بۆ هەر 30هەزار بوو، لەكاتێكدا رێگەی پێدرابوو تا نەخۆشێك وەربگرێت، بەڵام ئەو نەیكرد، بۆ؟ ئەو دەیویست بەگەورەیی بژی، ئەو دەیوست بەگەورەیی بمرێت، ئەو ئامانجە مرۆییەكەی پێكا.

بەهەرحاڵ؛ قسەكردن لەسەر پزیشكێك كە هەمیشە وەك مرۆڤ و بۆ مرۆڤایەتی ژیا، زۆری دەوێت، لەنێو هەرێمێكدا؛ شیرازەی ژیان تێیدا پچڕاوە، لەهەرێمێكدا؛ هیچ شتێك لەشوێنی خۆیدا نەماوە، لەهەرێمێكدا؛ مرۆڤ بۆتە كاڵایەك بەدەست بازرگانەكانی ژیانەوە، ماڵوێرانیە دكتۆر جەمالەكان نەمێنن، ماڵوێرانیە دكتۆر جەمالەكان بارگە بپێچنەوەو جارێكی دیكە نەگەڕێنەوە، دەبێت بەر لەهەرشتێك مرۆڤایەتی لەم هەرێمە رێكبخرێتەوە، پیشەكان رێكبخرێنەوە، دەبێت بەر لەهەرشتێك؛ ئەوانەی ئەم مەملەكەتە بەڕێوەدەبەن، فێری ئاكاری دكتۆر جەمالەكان بكرێن، دەبێت بە بەرپرسانی ئەم وڵاتە بوترێت؛ هیچ نا، تەنها وەكو دكتۆر جەمالەكان بیربكەنەوە، دەبێت بۆ هەر پزیشكێكی بازرگان دكتۆر جەمالێك هەبێت تاوەكو چارەسەری نەخۆشی بەس (خــۆی)یــان بكات، (واتــا تەنها بیر لەخۆیان نەكەنەوەو تێبگەن نەخۆشیش كاتێك دەچێتە بەردەستیان وەك ئەوان مرۆڤە).

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group