عەلی زەیدی كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ واشنتۆن هێنا
11 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاشكرایكرد، كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ واشنتۆن دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بەغداد، هەروەها سوپاسی ئیدارەی ترەمپ و گەلی ئەمریكای كردووە بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان كراوە.
زەیدی جەختی لە دووبارە پێداگری حكومەتەكەی بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی هاوبەشی ستراتیژی ئابووری لەگەڵ ئەمریكا و بەهێزكردنی متمانەی هەردوولا كردووە، بە وتەی خۆی ئەم یاداشتانە دەبنە هۆی بنیاتنانی قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندی دوو قۆڵی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە بوارە جیاوازەكاندا.
لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێكی رەسمی دەگاتە تاران و رۆژی 28ی مانگیش سەردانی ئەنقەرە دەكات.