نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی عیراق رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلانی لە دزینی كەلوپەلی كارەبایی كە بەهاكەیان نزیكەی چوار ملیارو نیو دینار بوە بەرپرسێكی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای بەغدادیان دەستگیر كردوە.
دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمێكی وردبینی و لێكۆڵینەوە سەردانی وەزارەتی كارەبایان كردوەـ دوای ئەنجامدانی وردبینی پێویست دەركەوتوە كە بەرپرسی كۆگاكانی سەر بە لقی دابەشكردنی رەسافە دەستی بەسەر كۆمەڵێك كێبڵی كارەباییدا گرتوە كە بەهاكەیان دەگاتە چوار ملیارو 406 ملیۆن دینار.
دەستەكە روونیشیكردوەتەوە: تۆمەتبارەكە بە هاوكاری دوو خاوەن ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ئەو كەلوپەلانەی تاڵان كردوە.