لەبارەی گەشتكردنی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئێران بڕیاری نوێ درا

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بەبڕیاری حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆمار لێدانی مۆر و ڤیزا لە پاسپۆرتی گەشتیارانی هەرێم و عێراق لابرا.
سەید سەلمان سامانی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە "لە سەر راسپاردەی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی، بڕیار دراوەو گەشتیارانی عێراقی لەكاتی چوون و گەڕانەوە لە خاكی ئێران مۆر و ڤیزا نەدرێت لە پاسپۆرتەكانیان".
سەبارەت بەو دەروازانەی كە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە، وتەبێژەكە ئاسكرایكردووە "ئەم بڕیارە لەسەرجەم دەروازە سنوورییە وشكانی و دەریایی و ئاسمانییەكاندا جێبەجێدەكرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group